هۆکاری ناسینی پیتۆڵ و پیکۆڵ لە لایەن دایک و باوکانەوە بابەتێ بۆ بووژاندنەوەی فەرهەنگی کورد

هەروا کە دەزانین دایک و باوک، بەرپرسی تەواویی پێداویستییەکانی منداڵانیانن. بۆیە دەبێ لە پێداویستییە سەرەتاییەکان وەکوو خۆراک و جل‌وبەرگی ڕێک‌وپێکەوە تا ڕاحەتی و ئاسوودەیی دەروونی و هتد، هەمووی بۆ منداڵ لەبەرچاو بگرن و ئامادەی بکەن. شێوەی فێرکاریی منداڵ لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی تەواویی دایک و باوکگەلێکە کە پەرۆشی داهاتوو و ژیانی داهاتووی منداڵانیانن. زۆربەی دایک و باوکان لە ڕۆژی یەکەمی ژیانی منداڵیانەوە و تەنانەت پێش لە لەدایک‌بوونی، لە بیری بەستێنێکی شیاو بۆ فێرکاریین و هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە، ئامادەی دەکەن. مەبەست لە فێرکاری، تەنها خوێندنی منداڵ لە قوتابخانەدا نییە، بەڵکوو تەنانەت دەبێ فێرکاری لە ماڵەوە و، کارامەیی و شارەزایی پێویست و گونجاویش بۆ ژیانی داهاتووی لەبەرچاو بگرن.

تا ماوەیەک لەمەو پێش، ڕێژەیەکی زۆر لە فێرکاریی منداڵان لە ئەستۆی ڕاهێنەران و مامۆستایانی قوتابخانەدا بوو، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کڕۆنا کە بووەتە نەخۆشییەکی گشتگیر لە سەرانسەری دنیادا، گرنگایەتیی فێرکاری لە ماڵەوە گەلەک زۆرترەوە بووە. بە هۆی ئەوە کە منداڵان زۆرتر لە پێش لە ماڵەوەن، زۆربەی دایک و باوکان بۆ چارەسەرێ دەگەڕان کە یارمەتیدەری فێرکاریی منداڵان بێ و، ئەو تواناییەیان پێ بدات تا شارەزاییەکی سەرتر لە فێرکارییەکانی قوتابخانە، بە دەست بێنن. بەڵام لێرەدا پرسیاری سەرەکی کە بۆ دایک و باوکان دێتە ئاراوە، ئەمەیە کە کامە فێرکاری، نموونە و پێوەرە و، ئەم فێرکارییە دەبێ چ تایبەتمەندیگەلێکی هەبێ؟

ئەگەر ئێوەش نیگەرانی گەشە و پەرەسەندنی فکریی منداڵەکەتانن و دەتانەوێ بە باشترین شێوە یارمەتیدەری بن تا شارەزاییگەلی پێویست بە دەست بێنێ، تا کۆتایی ئەم بابەتە لەگەڵمان بن. لێرەدا سەرەتا بە ناوەرۆکگەلی گونجاو بۆ منداڵان ئاماژە دەکەین و دوایی ئەنیمەیشێنی پیتۆڵ و پیکۆڵ_یش کە لەم بارەوە داڕێژراوە، دەناسێنین.

 

ناوەرۆکگەلی فێرکارانەی گونجاو بۆ منداڵان

دوای داخرانی قوتابخانەکان لە سەرانسەری دنیا و گواستنەوەیان بۆ ماڵەکان، پێویستیی سەرپەرشتیی دایک و باوک و گرنگایەتیی ئامادەبوونیان لەگەڵ منداڵان، زۆرتر لە پێش هەستی پێ دەکرێ. بەڵام لە ڕاستیدا، بە هۆی قورس بوونی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دیکەی دایک و باوکەوە، ناکرێ بەو جۆرە کە شیاوە، لەگەڵ منداڵان بن و کاتیان بۆ تەرخان بکەن. واتە ئەگەر ڕۆژانە چەند کاتژمێریش بۆ منداڵانیان لەبەرچاو بگرن، دیسان سەرقاڵیگەلێکی دیکەیان هەیە کە ئەبێ بەجێی بێنن. بۆیە، گرنگایەتیی ناوەرۆکە فێرکارانەکان وەکوو فیلم و نەرم‌ئامێر و هتد ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر دەبێتەوە.

ناوەرۆکگەلی فێرکارانەی گونجاو بۆ منداڵان، دەبێ لەخۆگری فێرکاری و فێربوونی کارامەییە جۆربەجۆرەکان بێ. ئەم ناوەرۆکگەلە دەبێ بتوانێ منداڵان بۆ فێربوونی شێوەی ئەنجام‌دانی ئەرکەکان بە باشی ئامادە بکات و هانیان بدات تا لەبارەی ئەو بابەتانەوە کە فێری دەبن، بیر بکەنەوە. لەم بوارەدا ڕۆڵی دایک و باوک وەکوو چاودێرێ بۆ ئەم ناوەرۆکە فێرکارانەگەلە، زۆر گرنگە. ئێوە وەکوو دایک و باوکێکی بەرپرس، دەبێ بزانن بابەتە فێرکارانەکان خۆراکی ڕۆحیی منداڵانە، کەوایە دەبێ ئاگاداری گرنگایەتییان بن و بتوانن کونترۆڵی بکەن.

دایک و باوکان نە تەنها دەبێ هاوڕێ و پشتیوانی چالاک و کاریگەری منداڵانیان بن، بەڵکوو دەبێ بە باشی، بابەتە فێرکارانەکان (وەکوو فیلم و یاری و نەرم‌ئامێر و هتد)، بناسن و لە دروستییان دڵنیا بن. بەگشتی دەتوانین لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ناوەرۆکی فێرکارانەی شیاو بۆ منداڵ، بەم چەند خاڵە ئاماژە بکەین: ١. لە باری چاوی[1] (بینگەیی)یەوە سەرنج‌ڕاکێش بێ، ٢. لە فێرکاریدا سادە بێ، ٣. مەبەستدار بێ، ٤. لە کاتی فێربوون، لەگەڵ منداڵ لە پێوەندیدا بێ و، هتد.

 

گرنگایەتیی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان

ئێمە هەموومان لە بنەماڵەگەلێک بە فەرهەنگ و زمان یان زارێکی تایبەتەوە لە دایک دەبین و گەشە دەکەین. لەم چەند ساڵەی دواییەدا، گرنگایەتیی فێرکاریی زمانی دایکی بە منداڵان، زۆرتر بووەتەوە و ناوەندە فێرکارانەکان، زۆرتر ئەم بابەتە لەبەرچاو دەگرن. لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینییەوە، ڕۆژی ٢١ی فێبرییە، بەرانبەر لەگەڵ ٢ی ڕەشەمەی هەر ساڵ، بە ناوی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکییەوە ناو نراوە تاکوو فەرهەنگە جۆراوجۆرەکانی دنیا زۆرتر بەم بابەتە گرنگی بدەن.

لە تەواویی دنیادا زۆرتر لە شەش هەزار زمان و زاراوەی جۆربەجۆر هەیە کە بەداخەوە بە هۆی کەمتەرخەمییەوە، زۆرتر لە ٤٣ زمان خەریکن لەناو دەچن. زمانە زیندووەکانی دنیا، نیشاندەری جۆراوجۆریی فەرهەنگە دەوڵەمەندە جۆربەجۆرەکانن و، لەناوچوونی هەرکام لەوانە، بە واتای لەبیر کردنی فەرهەنگ و شارستانەتیی ژمارێکی تایبەت لە خەڵکە. فێرکاریی زمانی دایکی لە قوتابخانە و ناوەندە فێرکارانەکاندا، تا چەند ساڵ پێش ئێستا، بێ‌واتا بوو، بەڵام لەم دواییانە هەوڵ و تێکۆشانگەلێ لەم بوارەدا دەبینرێ. ئەرکی سەر شانی ئێمەی دایک و باوکە کە بە فێرکردنی زمانی دایکی بە منداڵانمان، لە پاراستنی ئەم کەلەپوورەدا کاریگەر بین.

 

چۆنیەتیی فێرکاریی زمانی دایکی

زمانی کوردی، وەکوو یەکێ لە دەوڵەمەندترین و جوانترین زمانگەلی دنیا ناسراوە کە وشە و ڕێنووسی سەربەخۆ و تایبەت بە خۆی هەیە. ئەم زمانە بەگشتی، لە کۆمەڵێ لە زارگەلی سۆرانی، کرمانجی، کەلهوڕی، هەورامی و زمانی ئەدەبیی گۆرانی پێک هاتووە کە جیاوازیگەلێکیان پێکەوە هەیە.

بە هۆی ئەوەی کە زمانی کوردی، زمانێکی تەواو و سەربەخۆە، بۆ فێرکارییشی دەبێ لە ئامێرگەلی زۆر ورد و ڕێک‌وپێک کەڵک وەربگرین. وەک نموونە ئەگەر لە ناوەرۆکی فێرکارانە وەکوو فیلم و یاری یان هەر ئامێرێکی دیکە بۆ ڕاهێنانی زمانی کوردی بە منداڵەکەتان کەڵک وەردەگرن، پێویستە هەندێ خاڵ لەبەرچاو بگرن. بۆ نموونە، باشتر وایە کە ئەم فێرکاریگەلە بریتی بێ لە وشە و دەنگە جۆراوجۆرەکان و لە فاکتەرگەلێ وەکوو شیعر و وێنەگەلی سەرنج‌ڕاکێشیش کەڵکی وەرگرتبێ تاکوو باشتر یارمەتیدەری فێربوونی منداڵان بێ. ئەنیمەیشێنی فێرکارانەی پیتۆڵ و پیکۆڵ، ئامێرێکی نوێ و خوڵقێنەرە کە باشترین و کاریگەرترین شێوەگەلی بەرهەم‌هێنانی ناوەرۆکی فێرکارانەی منداڵی لەبەرچاو گرتووە و بە شێوەیەکی تایبەت، زمانی کوردی فێری منداڵ دەکات. لە درێژەدا، زۆرتر ئەم ئەنیمەیشێنە دەناسێنین.

 

پێناسەی ئەنیمەیشێنی فێرکارانەی پیتۆڵ و پیکۆڵ

کاریگەریی زۆر بەهێز و بەرچاوی کارتۆن و ئەنیمەیشێن لە سەر فێربوون و فێرکاریی منداڵاندا، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە. کەڵک‌وەرگرتن لە ئەنیمەیشێنەکان وەکوو ئامێرێکی فێرکارانە، لە تەواویی دنیادا ناسراوە و بووەتە شێوازێکی سەرەکیی فێربوونی شارەزاییەکان لە لایەن منداڵانەوە. ئەم ناوەرۆکگەلە کە بە پێی تایبەیمەندییە زەینییەکانی منداڵ داڕێژراوە و بەتایبەتی لە سەر ئەوان کاریگەرە، لە زۆرینەی کاتەکاندا ئیشتیای فێربوونیان زۆرتر دەکاتەوە. ئەنیمەیشێنەکان چونکوو لەباری چاوییەوە سەرنج‌ڕاکێشن، هێزی خەیاڵی منداڵ دەجووڵێنن و دەیانبەنە ناو دنیای ڕەنگیی کارتۆنەوە. بەم شێوە، بە پێک‌هێنانی هەستی پێوەندی لەگەڵ منداڵدا، ڕەوتی فێربوون زۆر خێراتر لە پێش دەبێت. بەم شرۆڤەگەلەوە، دەتوانین لە ئەنیمەیشێنەکان بە باشی بۆ فێرکاریی زمانی دایکی بە منداڵ، کەڵک وەربگرین.

ئەنیمەیشێنی ئاهەنگینی پیتۆڵ و پیکۆڵ، بە مەبەستی پێک‌هێنانی هەستی شادی و خۆشحاڵی و هەروەها فێرکاری، بۆ منداڵانی کوردزمان داڕێژراوە. زمانی ناوەرۆکی ئەم ئەنیمەیشێنە، زمانێکی تایبەت بە منداڵە کە هەوڵ ئەدات بە زانیاری لە سەر هێزی چاویی منداڵ لە جیاکردنەوە و ناسینی ڕەنگەکان و جووڵەی کەسایەتییەکان، سەرنجی منداڵ بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و بۆ ناسینی پیت و وشەکانی زمانی دایکی یارمەتیی بدات. ئێوە دەتوانن بە خاترجەمییەوە لەم ئەنیمەیشێنە سەرنج‌ڕاکێشە بۆ ڕاهێنانی منداڵەکانتان کەڵک وەربگرن و، دڵنیا بن لەوەی کە ناوەرۆکێکی فێرکارانەی نموونەتان هەڵبژاردووە کە پێوەرە فێرکارانەکانی منداڵانی هەیە.

 

پێناسەی هێجاستودیۆ

هێجاستودیۆ چالاکیی فەرمیی خۆی لە ساڵی ١٣٩٠ەوە لە تەلەفزیۆنگەلی هەرێمی کوردستان‌، بە بەرهەمهێنانی بەرنامەی ٢٠ لە زنجیرەی کۆمەڵە بەرنامەگەلی ناوبڕی شیعری قورئانی، سڵامەت و زانستی، بە زمانی کوردیی سۆرانی دەست پێ کردووە کە بریتییە لە دوو هەزار خولەک ناوەرۆکی HD. هەروەها سازکردنی پێش‌پەخشگەلی مەوشێن‌گرافیک و ڤیدیۆ پرۆمەوشێن_ی زۆرتر لە پەنجا کۆمپانیا و ڕێکخراوە لە ڕیزی کارەکانی ئەم کۆمەڵەدایە.

ئەمجارە، هێجاستودیۆ بۆ ئاشتدانەوەی دایک و باوکان و منداڵانیان لەگەڵ زمانی کوردیدا، ئەنیمەیشێنی فێرکارانەی سەرنج‌ڕاکێشی پیتۆڵ و پیکۆڵ_ی دروست کردووە کە دایک و باوکان دەتوانن بە ڕاحەتی وەدەستی خەن و منداڵانیان فێری زمانی کوردی کەن. بۆ وەدەست‌هێنانی ئەم ئەنیمەیشێنە دەتوانن لە ڕێگەی ناونیشانگەلی خوارەوە لەگەڵ هێجاستودیۆدا پێوەندی بگرن.

 

 

www.hejastudio.ir

insta: @hejastudio

Telegram @hejastudio

Email: hejastudio@gmail.com

بدون دیدگاه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .